ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەوڵاوا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، کاتژمێر ۳‌ی به‌یانی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «سلێن» سەر بە شاری سەوڵاوا به ناوه‌كانی “یاسر ئەدوایی و سەلمان ئەدوایی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه. بە وتەی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئەو دوو هاووڵاتییە کە خاوەنی چێشتخانەی «قەڵواز» لە ناوچەی گەشتیاریی هەورامانن، به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسە سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو هاووڵاتییه له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو به‌ندكراوه و هه‌روه‌ها ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
