ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی مانگی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچكه نێ بە ناوەکانی “فارۆق نیک پەی” و “محەمەد نیک پەی” کە ئامۆزای یەکترین، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو دوو هاووڵاتییە لە “ملەی سەڵەوات ئاوای” سنە و بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون. شایانی باسه هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە
