کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی دوو لاوی خەڵکی قوروە لەلایەن حكوومه‌ته‌وه‌

دەستبەسەرکرانی دوو لاوی خەڵکی قوروە لەلایەن حكوومه‌ته‌وه‌ 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی قوروه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ به‌بێ  به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕفێندراون.

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، “مەهدی قەنبەری”، لاوی ٣١ ساڵی خەڵکی قوروە و دەرچووی زانکۆی تەربیەت موعەلیم، لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستبەسەرکرا. پێشتر واتە ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕەزبەر، ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر لاوێکی دیکەی خەڵکی قوروە بەناوی “نیما خالیدیان” و دەستبەسەریان کردووە. ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌، دوای به‌ندكران لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بۆ گرتووخانه‌ی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گواستراونەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.