کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی دوو بەڕێوەبەری دەزگای دادی کرماشان بە تۆمەتی گەندەڵی

دەستبەسەرکرانی دوو بەڕێوەبەری دەزگای دادی کرماشان بە تۆمەتی گەندەڵی

داواکاری گشتیی کرماشان ڕۆژی دووشەممە ٢ی مانگی ڕەشەمە ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن بەشی هەواڵگری دادگای کرماشان، دوو بەڕێوبەری ئەو دەزگایە بەتۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەر كراوه‌.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، ئەو دوو بەڕێوبەرە کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە بەشێوەی رێکخراو گەندەڵییان ئەنجام داوە و لە دۆسیەی ئەو هاوڵاتیانە کە کێشەیان کەوتووەتە ژێر دەستی ئەو دوو کەسە، بەرتیلیان وەرگرتووە و دەنگی دادگایان لە بەرژەوەندی ئەوان گۆڕیوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە بڕیار وایە لە داهاتوویەکی نزیکی دا ئەو بەڕێوبەرانە دادگایی بکرێن.