له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مهاباد به ناوه‌كانی “موحسین ئیبراهیمزادە” و “خەدیجە” لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه دەستبەسەر کراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هاووڵاتییانە خەڵکی ئاوایی “کۆسە کەرێز“ی سه‌ر به شاری مەهابادن و به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌یان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “كۆشتنی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران” له شاری مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
