کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی دایکێک و منداڵەکەی لە ساوجبڵاغی ئەلبورز

دەستبەسەرکرانی دایکێک و منداڵەکەی لە ساوجبڵاغی ئەلبورز 1

 

بەپێی دوایین هەواڵەکان، دایکێک و کوڕەکەی لە شارستانی ساوجبڵاغی ئەلبورز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو دایک و کوڕە بە ناوەکانی ئامینە قاسم‌ زادە و ئاریو موشەرەفی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتوخانەکانی ناوەندە ئەمنییەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنیان بڵاونەکراوەتەوە و لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەش کراون.