شەوی شەممە ٢٧ی مانگی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری پیرانشار چوار هاووڵاتییان بە ناوەکانی “عومەر ئیبراهیم نادری”، “لەیلا ئیبراهیم نادری” ، “شەهرام بۆرکە” و “سەید ناسر حوسێنی” دەستبەسەر کردووە و له شاری قوچانیش دوو هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن یه‌زدانی” و جه‌لال خاكسار” كه ماوه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان خه‌رێكی كاری جۆشكاری بوونه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی دووشەممە “عومەر ئیبراهیم نادری” و “سەید ناسر حوسێنی” دوای ئەوەی کە بە نووسراوە بەڵێننامەیان پێ پڕ کراوەتەوە ئازاد بوون و دوو کەسی دیکەش هێشتا دەستبەسەرن، لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خاکەلێوە هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “سەعدی مەحموودی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم کەسانە لە بەر دەستدا نییە.