لە رۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری حەشدی شەعبییان لە پارێزگای زیقار دەستبەسەر کرد.
ب وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، “عەباس حسێن مەتەر” بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر مالەکەی و بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر هێز و بەرژەوندییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراقدا دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی گرووپی حەشدی شەعبی و بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی نزیک بە بەغداد بووە. لە بەرامبەردا، حەشدی شەعبی هەڕەشەی وڵامدانەوەیەیان بە عەلی زەیدی کردووە و ڕایانگەیاندووە کە هەڵوێستی فەرمییان بەرامبەر بە سەرۆک وەزیران دەبێت.
