کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی ئێران

دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی ئێران 1 2

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی ئێران لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتیانە بە تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل،کۆکردنەوەی زانیاری لە پێگە هەستیارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ناردنیان بۆ میدیاکانی دەرەوەی وڵاتوهەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە ویدیۆی دانپێدانانی زۆرەمێ چەندین هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە میدیاکانی سەر بە ڕژیمدا بڵاو کراوەتەوە کە بە تەواوی بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە.