کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە شارەجیاوازەکان

دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکان 1

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ڕۆژای ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەکانی ڕژیم، چەندین کەس لە شارە جیاوازەکان دەستبەسەرکراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە پارێزگاکانی یەزد، لوڕستان، هەمەدان و ورمێ، لانیکەم ٤٥ هاووڵاتی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا و ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بە لبێ بەڵگەی قەزایی و بە تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات،کۆکردنەوەی زیانیاری سەبارەت بە ناوەندە هەستیارەکانی ڕژیمو هەروەهاهاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە زۆربەی دەستبەسەرکراوان لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و لە مەترسی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حوکمی ناڕەوای ناوەندە قەزاییەکاندان.