کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی دژبەرانی دەوڵەتی ڕووسیە

بازداشت گسترده مخالفان دولت روسیه

وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیە ڕۆژی شەممە 23ی مانگی ڕەشەممە، هەواڵی دەستبەسەر کرانی زیادتر لە 200 کەس لە بەشداربووانی گردبوونەوەیەکی ئۆپۆزیسیونی بڵاو کردەوە.

گردبوونەوەکە ڕۆژێک دوای ئەوە ئەنجام درا کە “ئالێکسی ناواڵنی” ڕیبەری دەژبەرانی “پووتینی”  سەرۆک کۆمار، لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی ڕووسییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. دەوڵەتی ڕووسییە لە ساڵی 2015 وە زیاد لە 30 گرووپی خستووتە ناو لیستێک بە ناوی “ڕیکخراوە نەگونجاوەکان” کە لە ناویان دا گرووپێک بە ناوی “ڕووسییەی کراوە” بەرچاوە. گرووپی “ڕووسییەی کراوە” ڕێکخەری سەرەکی گردبوونەوەکانی ڕۆژی شەممە و یەکشەممە بووە.