کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی ئەمیر سوبحانی لە شاری جوانڕۆ

دەستبەسەرکرانی ئەمیر سوبحانی لە شاری جوانڕۆ 2

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناویئەمیر سوبحانیلە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان کراوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی، بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە، ڕەوانەی ئەو بەندیخانەیە کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.