ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، “ئەحمەد تموئی” زیندانیی سیاسیی پێشوو و خەڵکی شاری سەڵماس، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییە بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران یان شوێنی ڕاگرتنی، لەلایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە. هەروەها، زانیارییەکی ڕوون لەسەر دۆخی یاسایی و چارەنووسی ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشووە لە بەردەستدا نییە.
