کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی ئێرشاد ئەحمەدی لە شاری ڕەوانسەر

دەستبەسەرکرانی ئێرشاد ئەحمەدی لە شاری ڕەوانسەر 3

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناویئێرشاد ئەحمەدیخەڵکی شاری ڕەوانسەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە

بە پێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو بە  هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای پشکنینی ماڵەکەی و دەستبەسەردا گرتنی ژمارەیەک لە کەلوپەلە تایبەتەکانی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک سەبارەت بە  دۆخی تەندروستی و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.