ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی بۆڵغارستان ڕایانگه‌یاند: ٤٠٠ كیلۆ “هێرۆئین” كه له ناو به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ جێسازی كرابوو و له ئێرانه‌وه هه‌نارده كرابوو، له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌وه دەستی بەسەردا گیرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش گه‌وره مافیایه‌كی توركییه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا كه له قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه دانی پێدا نابوو به هاوكاری نێوان گه‌وره به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ڕژیمی توركییه و سپای پاسداران، بۆ به‌رهه‌م هێنان و گوازتنه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان بۆ وڵاته ئورووپاییەکان.