نەوتهەڵگرێک لە نزیک کەنارئاوەکانی سۆمالیا بوو بە ئامانجی هێرشێکی چەکداری و لە ئاکمدا کەشتیوانەکە کۆنترۆڵی لەدەست دەرچووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم ڕووداوە لە ئاوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سۆمالیا ڕوویداوە و چەکدارەکان دوای چوونە ناو کەشتییەکە، گواستوویانەتەوە بۆ ئاوەکانی هەرێمی سۆمالیا. زانیارییە بڵاوکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نەوتهەڵگرە دەستبەسەرکراوەکە، بەرهەمی نەوتی گواستووەتەوە و ژمارەیەک لە سەرنشینەکانی سەر بە نەتەوە جیاوازەکانن. بەرپرسانی ئاسایشی دەریایی دەڵێن ئەم ڕووداوە لە پاش زیادبوونی جموجۆڵی گومانلێکراو لە نزیک کەنارئاوەکانی سۆمالیا ڕوویداوە، ناوچەیەکی کە لە ساڵانی ڕابردوودا یەکێک بووە لە شوێنە سەرەکییەکانی دزیی دەریایی لە جیهان.
