کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەسبەسەر کردنی ژماره‌ێه‌کی بەرچاو لە ناڕازییانی گونبەد کاووس

بازداشت شماری از معترضان در گنبد کاووس1

ڕۆژی چوارشەممە 4ی خاکەلێوە، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر دوو کچی منداڵکار، هێزە ئینتزامییەکان، ژوومارەیەکی زۆریان لە خۆپێشاندەران دەستبەسەر کرد.

بە دوای دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر دوو کچی منداڵکار، لە ئاواییەکی گونبەد کاووس، بە هەزاران کەس لەو شارەو ئاواییەکانی دەورووبەری، دژ بەو کردەوەیە خۆپێشاندانیان ئەنجام داو، خوازیاری بە سزاگەیاندنی تاوانبار (تاوانباران) بوون. کاربەدەستان و بەرپرسانی ڕژیم لە جیات بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو جنایەتە، خەڵکی بە ویژدان و ناڕازی بە کارەساتەکەیان دەسبەسەر کردووە، بە جۆرێک کە ڕۆژی چوارشەممە 4ی خاکەلێوە ژوومارێکی بەرچاو لە خەڵکی ناڕازی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کران.