ڕۆژی شەممە 22ی مانگی گەلاوێژ، چالاکێكی ژینگەیی خه‌ڵكی سه‌قز بەناوی “محەمەد سەلیمی” تەمەن 28 ساڵ، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حۆكمی زیندانه‌كی بانگهێشتی دادسه‌رای سه‌قز كرا و گوازرایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌نده‌ی ئه‌و شاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشەممە 19ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقز بەبێ حوكمی قه‌زایی “محەمەد سەلیمی”یان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كرابوو. ناوبراو مانگی گولانی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ڕژیمه‌وه له شاری سەقز بەتۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” سزای 11 مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.