ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤ی مانگی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی “شەمسەدین نووری” تەمەن ٢٧ساڵ و خەڵکی گوندی “گۆگرد”ی سەر بە ناوچەی “کەتولی” شاری “خۆی” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه بە بێ بەڵگە و هۆكارێكی دیاریكراو، لەلایەن هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی “سه‌ڵماس”ه‌وه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه. شایانی باسه كه تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە لە هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبه‌ر دەستدا نییە.
