ڕۆژی ڕابردوو، عەرەبستانی سعوودی ٢٤ کاتژمێر کاتی دیاریکردووە بۆ دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی کە لە باڵیۆزخانەکان لەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی سیاسەتە دژە مرۆییەکانیدا، چەندین دامەزراوەی پەیوەندیدار بە ژێرخانە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعوودی و وڵاتانی کەنداوی بە ئامانج گرتووە و ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەو وڵاتانە. بە پێی دوایین زانیارییەکان، عەرەبستانی سعوودی لە نوێترین هەنگاویدا، جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی لە زووترین کاتدا ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن و لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکاندا، بە توندترین شێوە وڵامی کۆماری ئیسلامی دەدەنەوە
