کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز، زیاتر لە هەزار کارمەندی لە بەشی نەرمئەفزار و یەکەکانی خزمەتگوزاری لە سەرانسەری جیهاندا لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو دەرکردنانە نزیکەی ٦٠٠ هەلی کار لە ناوهندی تەکنەلۆژیای جەنەراڵ مۆتۆرز لە شاری دیترۆیت دەگرێتەوە. کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز ڕایگهیاندووه كه ئەم دەرکردنە بەهۆی کەمکردنەوەی تێچووی بهرههمهكانیان نیه و نیوەی ئەو دەرکردنانە لە ئەمریکا ئەنجام دەدرێن.