بەپێی دوایین هەواڵەکان، دیپلۆماتکارانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی قەتەر، بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێرشەکانی ڕژیم بۆ سەر ئەو وڵاتە، دەرکراون.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، بڕیار دراوە سەرجەم دیپلۆماتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ماوە ٢٤ کاتژمێردا خاکی ئەو وڵاتە جێبهێڵن. قەتەر هەروەها هۆشداری داوە کە ئەگەر گرژییەکان بەردەوام بن، هەنگاوی توندتر دەگرێتەبەر و ئەم بڕیارە لە کاتێکدا هاتووە کە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر دامەزراوە گرنگەکانی ناوچەکە کاردانەوەی توندی وڵاتانی کەنداوی هێناوەتە ئاراوە.
