لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٣٨ کرێکاری خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام کە لە پرۆژەی نەوت و گازی “بانکوڵ”ی ئەو شارە کاریان دەکرد، بەهۆی پێداگری كردنیان له‌سه‌ر پێدانی مووچەی مانگانە و مافەکانی دیکەیان، لەسه‌ركار ده‌ركراون.
خاوەنکار و کارگێڕی کۆمپانیای نەوت و گازی بانکوڵ لە شاری ئەیوان، سەرەڕای بڕیاری دەرکردنی ئەو ٣٨ کرێکارە دامەزراوە، سکاڵای یاساییشی لەسەریان تۆمار کردووە. شایانی باسە کە ئەو کەسانە پێشتر بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌نكار به داخوازییه‌كانیان له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ دا، مانیان گرتبوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەم پرۆژەیە ڕادەستی سپای پاسداران کراوە و ئەم ڕێکخراوە سەربازییە کەسانی باوه‌ڕپێكراوی خۆی لەو کۆمپانیا و له شوێنی كرێكاره له‌سه‌ركار ده‌ركراوه‌كان داناوه. جێگای ئاماژه‌یه كه سێ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده به ناوه‌كانی “حه‌یده‌ر موحسینی”، “عه‌لی محه‌ممه‌د كه‌ریمی” و “محه‌ممه‌د مه‌نسووری” ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش و پاش ده‌ركردنیان له‌سه‌ركار له ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێنابوو.