کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەرکردنی بەڕێوەبەرێکی هونەری شاری سنە بەهۆی پاڵپشتیکردنی قوتابییان

لە درێژەی شەپۆلی دوورخستنەوە و دەرکردنی مامۆستایانی ناوەندە پەروەردەییەکان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی ڕه‌زبه‌ر، “پەریسا وریانی” بەڕێوەبەری ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی سنە لە کارەکەی دوورخرایەوە.

پەریسا وریانی بەهۆی “پشتیوانیکردنی خوێندکاران لە دژی هێزەکانی حکوومەت لە ساڵی خوێندنی ڕابردوودا” لە کارەکەی دوورخراوەته‌وه‌. دەرکردنی ئەم مامۆستایە لە درێژەی پڕۆسەی دەرکردنی مامۆستایانی ڕەخنەگر و دژایەتی لەگه‌ڵ ئاسایشی ناوەندەکانی خوێندن لە سەرتاسەری ئێران ئه‌نجام دراوه‌، شەپۆلێک کە لە ناوەڕاستی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و بە چوونی هێزەکانی حکوومەت بۆ نێو قوتابخانەكان و سەركوتكردنی ناڕازییان دەستی پێ كردووه‌. چەند ڕۆژ لەمەوبەریش کۆمیسیۆنی سەرپێچیەکانی وەزارەتی پەروەردە حوكمی خانەنشینی زۆرەملێ و كه‌م كردنی دوو پله‌ی ڕیزبه‌ندی، “شیلان یوسفی” مامۆستای فیزیكی قوتابخانه‌كانی سەقزی دەرکردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی ئۆتیزم له‌ كرماشان

-

شایی و خۆشی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران پاش مردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی

-

ناڕوونی چاره‌نووسی “به‌ردین جه‌عفه‌ری” پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

-

بۆردوومانی پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

گیانله‌ده‌ستدانی سێ كرێكاری شاغڵ له‌ به‌شی چاكسازی ڕێگه‌وبان له‌ سه‌روستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ئه‌كبه‌ر یووسفی” له‌ شاری مه‌لێكان

-