کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دەرکردنی ئەحکامی ئێعدام بۆ ژنانی هێمای ئازادی و ئازاد ژیان نیشانەی ئەوپەڕی داماوی کۆماری ئیسلامی

images 42

دەزگای بێدادی کۆماری ئیسلامی دوای دەرکردنی حوکمی ئێعدام بۆ شەریفە محەممەدی، هەڵسوڕاوی کرێکاری، لە گیلان، پەخشان عەزیزی، چالاکی ژنان و یارمەتیدەری ئینسانە خاوەن پڕەنسیپەکانی لە کوردستانی بە پەروەندەسازی بە ئێعدام مەحکوم کرد.

پەخشان، کە هەڵسوڕاوێکی ئینسان دۆست، مەدەدکارێکی خوێندەوار و سیاسی و ژنێکی وشیار و خەڵکی مهابادە، یەکەم جار ڕێکەوتی ٢٥ ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٨٨ لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی خوێندکارانی کوردی زانکۆی تاران دژبە ئێعدامە سیاسیەکان لە کوردستان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گیرا. ئەو دوای ٤ مانگ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەو جارێکی تر لە ڕێکەوتی ١٣ ی مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٠٤٢ لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە تاران دەستبەسەر کرا و برایە بەندی ٢٠٩ ی زیندانی ئێڤین. ئەو لە هەمان سەرەتای گیرانیەوە بۆ وەرگرتنی ئێعتیڕافی ئیجباری و ڕازی بوون بە داخوازی بازجوە پەروەندە سازەکان بە توندی خرایە ژێر ئەشکەنجەوە. خۆی لە نامەیەکدا لە زیندان و لە هەمان مانگی جولای ساڵی ٢٠٢٤ دەنووسێ:” لە هەمان ڕۆژی یەکەمی بازجوییدا، سەرەڕای پێشنیاری قەزایی نەکراوی پەروەندەکەی بە بێ دەنگی و بەپەلە پەروەندە سازیەکەی کامڵ دەکرێت.

  ( لەبەر ئەوەی تەسلیم نابێت) چەندین جار لە کاتی بازجوییدا هەڵیدەواسن. ١٠ میتر بە ناخی زەویدا دەیبەنە خوار و هەڵیدەکێشنەوە. … زۆر جار سەری بە سەندەڵی بازجوویی دا دەکێشن. سوکایەتی، تەوهین و هەڕەشەی هۆویەتی و مێژوویی بەسەریدا دەبارێت. ئەمانە بە گشتی لە بارودۆخێکدایە کە لە خراپترین حاڵەتی ڕۆحی و جەستەییدا قەراری گرتوە. ئەو بارودۆخە بەرهەمی ماوەیەکی دوور و درێژ و ٥ مانگ ژووری تاکەکەسییە کە وەحشەتناک ترین ئەشکەنجەی سپیە.

پەخشان لەم نامەیەدا بەم شێوەیە داکۆکی لە چوونی بۆ کوردستانی سوریە و خزمەت بە ئاوارە و بریندارەکانی هێرشی داعش و باقی تیرۆریستە ئیسلامیەکان لە بەرانبەر ئەشکەنجە و هاوار و هەڕەشەی بازجووەکاندا دەکات:” سەرجەمی هەوڵ و چالاکیەکانم لە ڕاستای یارمەتی گەیاندن و ئەنجادانی ئەرکێکی مێژوویی بووە سەبارەت بە ئەزموونەکانی ژیانم و ئەو سەرکوتە مێژووییانەی بەرانبەرم کراون.”

ئەو لە تەمەنی لاویدا مەترسی قەبووڵ کرد، و چوو بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێ سەرجەم هێز و تواناییەکانی خۆی وشیارانە و مەدەدکارانە خستە خزمەت ژنان و پیاوانێکی داعش شکێنەوە کە بە دانی ١٣ هەزار گیانبەخت کردو یەکێک لە فاشیستی ترین تیرۆریستە ئیسلامیەکانی جێی پشتیوانی دەوڵەتانی تورکیە و عەڕەبستانیان تێکشکاند. ئەو ئەزموون و زانیاریەکانی مەدەدکار بوونی نایە ئیختیار خەڵکێکەوە کە لە باکور و باکوری ڕۆهەڵاتی سوریە کیانێکی خوبەڕيیوەبەریی دیموکڕاتیک و لایەنگری سروشتیان بونیات نابوو وە بە شێوەیەکی فیداکارانە داکۆکیان لێدەکرد. ئەم سیستمە دڵخوازی ئازادیخوازان و مۆدێلێکی جەماوەری پڕ لە ئەزمونە بۆ هەڵسوڕاوانی سیاسی لە سەرتاسەری دنیادا.

  پەخشان لەم بارەیەوە دەڵێ:” دیارە باوەڕی تەواوم بەوە هەیە کە ڕێگایەکی ڕاست بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکیش لە بنەڕەتدا بەرهەمی گرتنەبەری شێوەیەکی دیموکراتیکە بۆ بنیادنانی کۆمەڵگایەکی ئەخلاقیسیاسی کە خەڵک خۆیان کاروباری کۆمەڵایەتی خۆیان دەدەنه‌ بەر باس و هەڵسەنگاندن، بۆیان گرنگە و ڕێگا چارەی بۆ ئەدۆزەنەوە. بەشداری بەشی زۆری خەڵک لە چارەسەرکردنی بابەتە کۆمەڵایەتیەکاندا یەکگرتویی کۆمەڵایەتی و ڕێگای دەرچوون لە قەیرانەکانە و ئەمەش عەینی ژیان بەسەربردنی زانستی و زانستیی ژنە کە دەستەبەر بوونی دیموکراسی دەستەبەربوونی ئازادی لێدەکەوێتەوە.”

  دوای دەرکرانی حوکمی ئێعدام و خستەنەپاڵی تاوانی گاڵتە جاڕانەیبەغیمازیار تاتایی و ئەمیر رەئیسیان، وەکیلەکانی پەخشان عەزیزی بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی دەرچوونی حوکمی ئێعدام بۆی، بە ڕاگەیەنەرەکانیان وت:” بە داخەوە شوعبەی ٢٦ ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی تاران بۆ خانمی پەخشان عەزیزی حوکمی ئێعدامیان داوە و ئەم حوکمەش هەڵبەت سەرەتاییە و ئێمە خەریکی تەنزیمی لایەحەی دادخوازی و تۆمارکردنی دژایەتین بەرانبەر بەم حوکمە.”

مازیار تاتایی بۆ زانیاری گەیاندنی زیاتر وتی:” وای دابنێین بوونی وێنەیەک لە تاوانبارێک بە چەکەوە لە ناوچەیەکدا کە کەوتۆتە بەر هێرشی داعش و نیشانەی هاتوچۆکردنی ئەو بێت بە چەکەوە لە سوریەدا، پرسیار ئەوەیە کە بەفەڕزی هەڵگرتنی چەک لە سوریە لە کاتی جەنایەتی داعشدا و لە ناوچەیەکدا کە هیچ هێزێکی ئێرانی لێنەبووە، چۆن دەبێتە هەوڵدانی چەکدارانە دژبە نیزامی کۆماری ئیسلامی؟

هەواڵی دەرکرانی حوکمی بێ بنەمای ئێعدام بۆ پەخشان، کە دوای دەرکرانی حوکمێکی هاوشێوە بۆ شەریفە محەممەدی، بڵاو دەبێتەوە قین و توڕەیی زۆری لە کۆمەڵدا لێکەوتۆتەوە. ئەم نەفرەت و قینە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بە شێوەیەکی بەرین بڵاو بۆتەوە. ڕاستیەکەی ئەوەیە کە دەرکرانی ئەم جۆرە حوکمانە تۆڵەی سەرانی ڕژیمە لە شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیبە پێشەنگایەتی ژنان.

مەئمورانی قوەی قەزاییە و زیندانوانانەکان هەواڵی دەرکرانی حوکمی ئێعدامەکەیان ڕۆژی سێ شەممە لە حاڵێکدا بە پەخشان عەزیزی راگەیاند کە زیندانیانی سیاسی لە بەندی ١٦ ی زیندانی ئێڤین دژبە حوکمی ئێعدامی ئەو و بۆ هەڵوەشاندنەوەی لە مانگرتن لە خواردندا بوون. ئەم کەمپەینە کە لە ٢٦ حەفتە لەوەپێشەوە کەوتبووە ڕێ و تا ئەمڕۆش، کە زیندانیانی سیاسی ٥ زیندانی دیکەی پێوە پەیوەست بوون، بۆتە جێی پشتیوانی بەرینی خەڵکی ئێران و دەرەوەی وڵات و خەریکە بەرینتریش دەبێتەوە. بێ گومان دەرکرانی حوکمی ئێعدام بۆ پەخشان و شەریفە بزوتنەوەی دژی ئێعدام لە کۆمەڵدا بەرین تر و قوڵتر دەکاتەوە. دەبێ بە هیممەتی خەبات لە دەرەوەی زیندان دەستی ڕژیمی ئیسلامی لە گەیشتنەگیانی زیندانی بەندکراو کورت بکرێتەوە.