کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دەرسەکانی مانگرتنی شێلگیرانەی مۆعەلیمان لە وڵاتی پێرۆ

لە ڕۆژی ٢٢ی مانگی جۆزەداندا مامۆستایانی قوتابخانە و کودەکستانەکانە دەوڵەتییەکانی وڵاتی پێرۆ دەستیاندایە مانگرتنێکی گشتیی. سەرۆک کۆماری پێرۆ له‌ لێدوانێكیدا دژ به‌ كومیته‌كه‌ قسه‌ی كرد و ئەوانی بە تیرۆریست ناوبرد. ئەو کۆمیتەیەی کە له‌ لایه‌ن سه‌رجه‌م بەدەنەی یەکێتیی مامۆستایان هەڵیبژاردبوو. مانگرتنکە سەرەتا لە گرنگ ترین ناوچەی گەشتیاری پیرۆوە بە داخوازی ” باشتر بوونی بارودۆخی کاری” دەستی پێکردبوو حەفتەیەک دواتر ٢٥ ناوچەی گرتەوە. ئەساسی ترین هۆکاری ئەم مانگرتنە درێژماوەیە دەروست کردنی کۆمیتەکانی مانگرتنە لەو ناوچە جیاجیایانه‌دا بوو کە بە سیاسه‌ت و شێوەی ڕێبەرانی بوروکراتیکی یەکێتیی مۆعەلیمانی دەور دابۆەوە، به‌ڵام بە پشت بەستن بە دەنگی پایەکانی یەکێتییەكه‌ و پێكهاتنی كومیته‌ی مانگرتن کە نە تەنیا درێژەی مانگرتن، بەڵکوو ڕادیکالیزە بوونیشی زەمانەت کردووە.
تەنانەت کاتێک کە ڕێبەریی سازشکاری یەکێتی رۆژی ١٩ ی مانگی گەلاوێژ ڕایگەیاند کە لەگەڵ وەزاڕەتی ئاموزش و پەروەرش پێكهاتوون، ئەوە کۆمیتەکانی مانگرتن بوون کە وتیان ئەم بەناو پێكهاتنه‌ بایەخێکی لای ئه‌وان نییە لای ئەوان و سورن لەسەر ئەوەی مانگرتنەکەیان تا گەیشتن بە داخوازییەکانیان درێژە پێبدەن.
ئێستا زیاتر لە حەفتەیەک بەسەر ڕاگەیەندرانی ئەم ئیرادە جەمعییە لە لایەن کۆمیتەکانی مانگرتنەوە تێپەڕێوە و مانگرتنی گشتی هەروا درێژەی هەیە. ئەم ئیرادە جەمعییه‌ لە ڕاستیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئیبتیکارێک کە یازدە ساڵ لەوەپێش لە دەورانی یەکێتی مامۆستایانەوە بەڕێوەچوو. لەو کاتەدا ” کۆمیتەیەکی میللی بۆ ئاڕاستە گرتنی نوێی یەکێتی موعەلیمان ” بە ئامانجی بەرنگار بوونەوە لەگەڵ سیاسەتەکانی سازشکارانە و هاوکاری سەرانی بوروکراتیکی یەکێتیەکە لەگەڵ دەوڵەتانی حاکم پێکهات. ئه‌م حه‌ڕه‌كه‌ته‌ بە تایبەتی لاوەکان و ئوپوزسیۆنی چەپی دەورانی یەکێتیەکەن. لە خۆڕا نییە کە دەوڵەتەکان و بەشێکی گەورە لە مێدیا کە سەربە دەوڵەوتن بەردەوام خەریکی تەبلیغ لەدژی ئەوانن و ئەوان تاوانبار بە هەبوونی پێوەندی لەگەڵ سازمانی چریکی ” ڕێگای درەخشان” دەکەن. سازمانێک کە لە ساڵی ١٩٨٠ دا بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ شەڕێکی چریکی لەدژی دەوڵەتی ناوەندی بەڕێوەبرد.
جێگری وەزیری نیوخۆ بە شێوەی ئاشکرا تەنانەت یەکێک لە وتەبێژانی مانگرتنەکەی تاوانبار بە ئەندامەتی لەو سازمانەدا کرد. لەگەڵ ئەوەی کە هاوکات ناچاربوو ڕابگەیەنێت کە هیچ جۆرە تاوانێکی قەزایی لەبارەی ئەوەوە ناتوانی بخاته‌ڕوو. تەبلیغاتێکی بەرین لەدژی مامۆستایان بە تایبەت لەدژی وتەبێژەکانیان و ڕێبەرانی کۆمیتەکانی مانگرتن تەنیا بەشێک لە هێرشی دەوڵەتە لەدژی موعەلیمان. 206

هێرشی وەحشیانەی هێزە ئینتیزامیەکان بۆسەر ڕیزی مانگرتوان بەشێکی دیکەیە لە ڕەچاوکردنی سیاسەتی سەرکوتگەرانەی دەوڵەت. لە حاڵێکدا کە دەوڵەت لە هه‌مان حاڵدا وەعدە و وەعید بۆ وڵامدانەوە بە داخوازی موعەلیمان تا کۆتایی ساڵ ئەدات، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هەوڵ ئەدات لە ڕێگای ڕەوانە کردنی هێزی سەرکوتگەر بۆسەر ڕیزی مانگرتوان خۆڕاگری ئەوان تێک بشکێنێ. ٢٥ ی مانگی گەلاوێژ هێزە سەرکوتگەرەکان جاریکیتر لە پێته‌ختی پێرۆ بە ماشێنی ئاوپاش و گازی فرمێسک ڕێژ هێرشیان کردەسەر مانگرتوان. هەمان شەو سەرۆک کۆماری پیرۆ ک بەرچاو ترین نوێنەری بەرەو پێش بەری سیاسەتی نیئۆلیبڕاڵی و گرنگ ترین مدافعی سیاسەتە نیئۆلیبڕالیستیەکان لە ئەمریکا و ئەمریکای باشورە لە پەیامێکی تەلەویزیۆنیدا روو بە خەڵک بەشێک لە مانگرتوانی تاوانبار بە هاوکاری لەگەڵ تیرۆریزم کرد و وتی” ئێمە نابێ ئیجازە بدەین کە لایەنگرانی ئیدئۆلۆژی توندوتیژی کە ڕیشەی لە بزوتنەوەی تیرۆریستی دایە بتوانن دەورەێکیان لەم مانگرتنەدا هەبێت.” ئەو لە هەمانحاڵدا عەوامفریوانە جەختی لەسەر پێبەند بوونی بە تەعەهودەکەیەوە سەبارەت بە زیاد کردنی حقوقی مامۆستایان تا کۆتایی ساڵ کردوە ئەگەر مانگرتنەکان کۆتایی بێت.

هەڵسوڕاوانی کرێکاری لە ئێرانیش لەگەڵ ئەم جۆرە كرده‌وانه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه‌ زۆر ئاشنان، ” له‌وانه‌، ئیخلال لە ئەمنییەتی نەتەوەییدا”، ” پێوەندی بە بێگانەکانەوە”، ” ئەندام بوون لە سازمانە ئوپوزسیۆنەکاندا” ده‌خرێته‌ پاڵ ئێعتڕاز و ناڕه‌زایه‌تیی كردن بۆ ته‌وجیهی سیاسه‌تی فریوكارانه‌ و سه‌ركوتگه‌رانه‌ی خۆیان.

سەرۆک کۆماری پیرۆ لەم پەیامەیدا هەڵبەت بە وتنی ئەوەی کە مانگرتنی مامۆستایان بە ملیۆن دانش ئاموز لە سەرەتای دەست پێکردنی ساڵی خوێندا لە بەشداری کردن لە کلاسەکانی دەرس بێبەش دەکات دەستی دایە عەوامفری و داماوانە هەوڵیدا تا کەسوکاری قوتابیەکان لەدژی مامۆستایانی مانگرتو بەسیج بکات. شکڵ گرتنی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمیتەکانی دانش ئاموزان بۆ پشتیوانی لە داخوازی مامۆستایان ئەم شگردە ڕەنگ زەردەی تا ڕادەیەک پوچەڵ کردەوە.

مامۆستایان خوازیاری زیاد کرانی سەد لەسەدی حقوق لە ماوەیەکی چوار ساڵە، زەمانەتی ئیدامە کاری ئەوان دوای هەر دەورەیەک لە ئازمایشی کەیفیەتی کار، مانەوەی قوتابخانە دەوڵەتیەکان بەبێ شەهریە، دەژایەتی لەگەڵ خوسوسی سازی مەدرەسەکان و لە کۆتاییدا زیاد بوونی بوجەی ئاموزشین. کاتێک کە وەزیری ئاموزش و پەروەرش لە سەرەتای مانگی پوشپەڕدا ئه‌گه‌ر چی سەبارەت بە هێندێک لەم داخوازیانە تەنانەت ئامادەی وتووێژ نەبووە و وەعدەی زیاد کرانی سی لەسەدی حقوق تا ئاخری ساڵی ڕاگه‌یاند. ئەم پێشنیارە بەرەو رووی توڕەیی زۆری موعەلیمان بۆتەوە و ئەوان ڕایانگەیاندوە دەست ئەدەنە مانگرتنێکی گشتی درێژماوە. دەوڵەت بۆ بەرگرتن لە شکڵ گرتنی و پەرەسەندنی مانگرتن لە هێندێک لە ئوستانەکان حاڵەتی نا ئاسایی و قەدەغە بوونی کۆبونەوەی ڕاگەیاند. لەگەڵ ئەوەشدا مانگرتوان توانیان تەنانەت چەندین کاتژمێر فرۆکەخانە و هێڵی ئاسن لەم ئوستانانە داگیر بکەن. هاوکات دەوڵەت بۆ دروست کردنی کەلێن لەنێو ریزی موعەلیمانی مانگرتودا ڕایگەیاند کە لەگەڵ هێندێک لە ڕێبەرانی مانگرتن ئادەی وتووێژ نییە ئەم سیاسەتەش لە بەرخورد لەگەڵ سەدی هاوپشتی مامۆستایان و کۆمیتەکانی مانگرتندا بەرەو رووی شکست بۆوە. مانگرتنی مامۆستایان لە پیرۆ بۆ بەیانی بە ئاشکرای شکستی سیاسەتە نیئۆلیبڕالیستیەکانە لەم وڵاتەدا کافیە وەبیری بێنینەوە کە بوجەی ئاموزش و پەروەرش تەنیا به‌رابه‌ر بە سێ و نیو لەسەدی بەرهەمی نا خالیسی میللی ئەم وڵاتە و لە نێو وڵاتانی ئرمریکای جنوبیدا کەم ترین و خاوەنی نزم ترتین پلەیە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ٥ و ٧دەهوم لەسەدی خەڵکی سەروی تەمەنی ١٥ ساڵی نەخوێندەوار بن. لە ناوچە دوور دەستەکاندا زیاتر لە نێو ملیۆن کچ تەنانەت ناچنە قوتابخانە. بەهرە کێشی لە منداڵان بە شێوەیەکی بەرین لە ئارادایە و گەلێک لە تازەلاوان لە ئیمکاناتی پزیشکی بێبەشن. هه‌ر ئه‌مانه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ لە ساڵانی ڕابردودا کۆمەڵێک حەرەکەتی ناڕەزایەتی بەرین لە لایەن هەڵسوڕاوانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە ناڕەزایەتی بەم بارودۆخە فەلاکەت بارە بەڕێوەبچێ کە لە زۆربەیاندا بەرەو رووی سەەرکوتی وەحشیانەی هێزە ئینتیزامییەکان بۆتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی سازمانی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە زۆربەی ئەم عەمەلیاتانەدا هێزە ئینتیزامییەکان تەنانەت کەڵکیان لە چەکی کوشەندەش وەرگرتووە.

ئێستا دوای ٧٣ رۆژ، پرسیاری بنەڕەتی ئەوەیە کە ئایا مانگرتنی مامۆستایان دەبێتە پێش قەراوڵی مانگرتنی گشتی و ڕاکێشانی جەماوەرێکی بەرین لە کرێکاران و زەحمەتکێشان بۆ نێو ڕیزی خەبات لەدژی دەوڵەت؟ و ئایا موعەلیمانی پیرۆ جارێکی تر دەیسەلمێنن کە مانگرتن کاریگەر ترین ئامرازە بۆ تێکوپێکدانی تەخت و بەختی دەسەڵاتداران و چەوسێنەرانی باڵا نشین.