کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەربڕینی ناڕەزایەتی موعەلیمانی زانکۆکانی هەلەبجە و گەرمیان

دەربڕینی ناڕەزایەتی موعەلیمانی زانکۆکانی هەلەبجە و گەرمیان 1

موعەلیمان و کارمەندانی هەریەکە لە زانکۆکانى هەڵەبجە و گەرمیان ڕۆژی یەکشەممە بەهۆى پێنەدانى حقووقی مانگى ٣ی زایینی کۆ بوونەوە و تێیدا داوایانکرد، حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڵێنەکەى خۆى بباتە سەر و لەماوەى ئەو ٣٠ ڕۆژدا حقووقەکانیان بۆ پەرداخت بکات.

بەپێی ڕاپۆرتەکان،هۆشمەند عەتا، موعەلیمی زانكۆى هەڵەبجە بە نوێنەرایەتی لە سەرجەم کارمەندان و موعەلیمانی ئەو زانکۆیە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا بەیاننامەیەكی خوێندەوە و ڕایگەیاند: نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆمان لەدژى دواكەوتنی مووچەكانمان دەردەبڕین، کە ماوەى سێ مانگە بەبێ هیچ پاساوێک و بەردەوام دوادەكەوێت.