کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

” دەبیتە هێمای تێکۆشان” ( وەک هەڵوێستێک، پێشکەشە بە خۆڕاگری قارەمانانەی خەڵک و پارێزەرانی کانتۆنی عەفرین)

writer

2018-01-30 | ۱۳۹۶-۱۱-۱۰

سعید امانی

writer

 

 

عەفرین، ئەی عەفرین ی دەلال!

سەربەرزی ئاشتی خواز

سەوز پۆشی بەژن زراڤ

لەم قۆناغە هۆڤانەدا

کۆمەڵێک بەرژەوندی خواز

ویژدان تۆپیوی

ڕەنگا و ڕەنگ

تاقمێک گەمەژەی

خۆبەزل زان

مێشک گەنیوی

کەم عەقڵ و دەبەنگ

بە خەیاڵن

دابەزنە سەر

ورەی بەرزت

بە پۆستاڵی جەنایەتیان

پێشێلی کەن

نەمامی ساوای تیژ هەڵچووی

هیوای بەرزت.

ئەی عەفرین ی ئاشتی خواز و

سەوز پۆشی بەژن زراڤ

بە گورگ و چەقەڵ و ڕێوی سەردەم

دەور دراو!

تێنەگەیون

ئەم خوێنڕێژە بێ مێشکانە

لەم نەبەردە ناهاسەنگەدا گەربێت و

براوەش نەبی سەرکەوتوی

گرتوتە لوتکەی شانازی و

وەک خۆری ژیان دەرکەوتوی.

خۆڕاگر و دڵنیابە

سەرکەوتنت مسۆگەرە

تۆ بویتە هێمای تێکۆشان

وەرەبەخشی جەماوەری زۆر لێکراوی

بۆ بەگژ زاڵماندا چوون لە دنیادا

بەم پێناسە

دەرکەوتنت مسۆگەرە.