ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، زێڕفرۆشانی شاره‌كانی تاران، هه‌مه‌دان، ئیسفه‌هان، مه‌لایه‌ر، ته‌ورێز، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج، یه‌زد، قوم، ئه‌رده‌بیل، به‌نده‌رعه‌باس، ئه‌راك و ئیسلامشار بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به زیادكردنی باج مانیان گرت.
مانگرتنی زێڕفرۆشانی ئێران سه‌ره‌تا له ناڕه‌زایه‌تی به زیادكردنی باج له چه‌ند شار ده‌ستی پێكرد و دواجار بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران په‌ره‌ی سه‌ند. ئیتحادییه‌ی زێڕفرۆشانی ئێران ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌ت هه‌ڵنه‌وشێته‌وه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان واز له هه‌ڕه‌شه‌كردن نه‌هێنن، مانگرتنه‌كه سه‌رانسه‌ری ده‌كه‌ن و هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی ئێران په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه ده‌بن. به‌پێی بڕیاری ده‌وڵه‌ت، هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵی زێڕ ئه‌كات، ئه‌بێ له ماڵپه‌ڕی ده‌وڵه‌تی تیجاره‌ت تۆماری بكات و بابه‌تی باج بدات، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی زێڕ و زه‌وه‌ند ساز ده‌كه‌ن باجی قورس دانراوه و زێڕفرۆشانیش ٢٥٪ی داهاتیان به‌پێی مامه‌ڵه‌كان ئه‌ده‌نه ده‌وڵه‌ت.