به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ نزێك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” دیواری شاره‌كان به دروشمی دژه حكوومه‌ت ده‌نه‌خشێنن و ژنان و كچانی ئازا به بێ حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن.
خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له سه‌ر دار و دیوار دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگاری، چه‌ك و ڕووخانه”، “وڵاممان ته‌نیا ئاگره و ڕێگه‌ی دیكه سه‌رابه”، “سه‌ڵته‌نه‌ت، ولایه‌ت، یه‌ك سه‌د ساڵ جه‌نایه‌ت”، “دادخوازی خوێنی یارانیم و تا كۆتایی به‌رده‌وامین”، “نه سه‌ڵته‌نه‌ت، نه ڕێبه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری” ده‌نه‌خشێنن. هه‌روه‌ها كچان و ژنانی ئازا و بوێر به فڕێ دانی حیجابی ئیجباری درێژه به شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” ئه‌ده‌ن و خۆیان بۆ شه‌پۆلی دووهه‌می شۆڕشی “ژینا” ئاماده ده‌كه‌ن.