به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوهكان، دهوڵهتی ئەمریکا نزیکەی ٨٠٠ کۆچبەری خهڵكی کوبا و وڵاتانی دیکەی ئەمریکای ناوەڕاستی دیپۆرتی مێکزیک کردووهتهوه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ناسراو بە “مانەوە لە مێكزیك” ئهنجام دراوه کە بەگوێرەی ئەو پڕۆگرامە کۆچبەرەکان بۆ مێكزیک دەنێردرێنەوە و لەو وڵاته چاوەڕێی بڕیاری دادگای ئەمریکا بۆ پێدان یان نەدانی مافی کۆچبەری دەکەن. شایانی باسه، دهوڵهتی ئەمریکا هەوڵدەدات لەڕێگەی بەستنی رێکەوتنی نوێ لەگەڵ مێکزیک و وڵاتانی دیکەی ئەمریکای لاتین، کێشەی کۆچبەران چارەسەربکات و رێگە لە شەپۆلی کۆچبەرانی ئەمریکای ناوەڕاست و باشوور بۆ ناو ئهو وڵاته بگرێت.