ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ، زیندانیه‌كی پێشوو و چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی لوڕستان به ناوی “شه‌هریار به‌راتی نیا” له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه دیپۆرتی ئێران كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌هریار به‌راتی نیا” ڕاپۆرتی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤی له پارێزگای لۆڕستان بڵاو ده‌كرده‌وه و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران به دانانی وه‌سیقه ئازاد و توانی خۆی بگه‌ینێته توركیا. ناوبراو له ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژه‌وه له كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی “دووبایه‌زید” ڕاگیرابوو تاكوو ڕۆژی ڕابروود به فه‌رمی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ڕژیم كرا.
