به وته‌ی لێژنه‌ی پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر كێشه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستان، ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، ٤ هه‌زار و ٩٣٥ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه له ترسی حكومه‌تی “تاڵبان” بۆ وڵاتانی دیكه هه‌ڵهاتوون و ئێستا پاش ناردنه‌وه‌یان، مه‌ترسی له سه‌ر گیانیان هه‌یه. شایانی باسه ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان چه‌ندین گروپی له ناوچه سنوورییه‌كان جێگیر كردووه كه بۆ دامه‌زراندنی “حكومه‌ت و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی” پرۆپاگاندا بكه‌ن و په‌نابه‌ران هان بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌فغانستان.