دادستانی كولی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه هه‌موو شارومه‌ندانی نایاسایی ئه‌فغانستانی ئه‌بێ به زووترین كات ئێران به‌جێبێڵن.
ڕۆژی ڕابروود به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان به میدیاكانیان وت: له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سه‌د هه‌زار شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی له ئێران دیپۆرت كراون. ئێسكه‌نده‌ر مۆئمنی وه‌زیری كیشوری كۆماری ئیسلامیش وتی: به‌شێك له شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی له سێ ساڵی ڕابردوودا هاتوونه‌ته ئێران و مه‌به‌ستیان ته‌نیا خرابكاری بووه. ناوبراو خوازیاری په‌سه‌ندكردنی خێرای گه‌ڵاڵه‌ی سامان‌دانی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن مه‌جلیس بوو. وته‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم له حاڵێكدایه كه پاش ١٢ ڕۆژ شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل، ده‌یان شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل” ده‌ستبه‌سه‌ر و فیلمی دانپێدانانی چه‌ند كه‌سیان بڵاو كراوه‌ته‌وه.