له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاكستان نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانیان له ڕێگه‌ی ده‌روازه سنوورییهكانهوه دیپۆرت كرده‌وه.
به‌وته‌ی پۆلیسی پاكستان، ٣٠٥ هه‌زار و ٤٦٢ په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێهێشتووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌نیا له سنووره‌كانی باكووری پاكستانه‌وه ٢٠٩ هه‌زار و ٥٥٠ كه‌س و له باشووری ئه‌و وڵاته‌ش ٩٥ هه‌زار و ٩١٢ هه‌زار كه‌س دیپۆرت كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی پاكستان له مانگی ڕابردوودا بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی ده‌ركردبوو و ئه‌و بڕیاره له ڕۆژانی ڕابردوودا جێبه‌جێ كراوه.