سبه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٩، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٥ی ژانویه‌ی ٢٠٢١، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، بۆ سههمین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. ئه‌وان ڕایانگه‌یاندووه كه له پێناو گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، له تاران، له ناوه‌ندی ئۆستان و شارستانه‌كان، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن. په‌تای كۆرۆنا له ئێران كه ڕۆژانه هه‌زاران كه‌س ده‌كاته قوربانی، نه‌یتوانیوه به‌ربه كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ئێران بگرێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش خۆی پێمان ده‌ڵێ كه كارد گه‌یشتووه‌ته سه‌ر ئێسقانیان.
كاتێك كه نوێنه‌ری مه‌جلیسی ڕژیم و ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی كه‌شاوه‌رزی ده‌ڵێ كه ٦ ده‌هه‌كی كۆمه‌ڵگا واته پتر له ٢٥ ملیۆن كه‌س توانای كڕینی گۆشتیان نییه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كرێكاران، كارمه‌ندان و خانه‌نشین‌كراوان له زومره‌ی ئه‌م گرووپانه‌ن، كاتێك كه ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی یازدههۆم ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه به پێی پێشبینیی ئه‌وان، له نیوه‌ی دووهه‌می ساڵی ٩٩وه، نزیك به ٦٠ ملیۆن كه‌س واته پتر له دوو سێهه‌می جه‌معییه‌تی ئێران پێویسته گه‌ڵاڵه‌ی یارمه‌تی گه‌یاندن به بژێوی بنه‌ماڵه‌كان بیانگرێته‌وه، كاتێك مانگی سه‌رماوه‌زی ڕابردوو، ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌ی ئاماری ئێران باس له‌وه ده‌كات كه زیاترین تهوهرۆمی نوقتهیی هی ئۆستانی كوردستانه، به ٥٤ و ٢ دههۆمی له‌سه‌د و كه‌مترین ڕێژه‌ی تهوهرۆمی نوقتهییش هی ئۆستانی قۆمه به تهوهرۆمی ٤١ و ٣ دههۆمی له‌سه‌د و به پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ناوه‌نده تهوهرۆمی نوقتهیی له مانگی به‌فرانباردا گه‌یشتووه‌ته ٤٦ و ٢ دههومی له‌سه‌د و هه‌روه‌ها تهوهرۆمی نوقتهیی گرووپی سه‌ره‌كیی “خوارده‌مه‌نی و مایعات و دۆخانییات” گه‌یشتووه‌ته ٥٩ و ٩ دههۆمی له‌سه‌د. كاتێك ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ كه قیمه‌تی نان له تاران به شێوه‌ی ڕه‌سمی ٣٥ له‌سه‌د زیادی كردووه، كاتێك كه بانكی مه‌ركه‌زی ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه خۆشبژێویی ئابووریی، له‌نیوه‌ی ئه‌وه‌ڵی ئه‌مساڵدا گه‌یشتووه‌ته خوارترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی ١٦ ساڵی ڕابردوو، كاتێك كه له بوودجه‌ی ئه‌مساڵد،ا ئه‌و ئه‌ركه خرایه سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت كه حقوقی خانه‌نشینكراوانی سندووقی خانه‌نشینی كیشوه‌ری لانیكه‌م بۆ ٢ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رێته سه‌رێ، و هه‌ڵبه‌ت ئه‌م زیاد كردنه وه‌به‌ر خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ناكه‌وێ و حقوقهكانی ئه‌وان به پێی حه‌قده‌ست دیاری ده‌كرێ و له باروودۆخێكدا كه ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان، له سه‌ره‌تای ساڵدا هێڵی هه‌ژارییان ٩ ملیۆن تمه‌ن به‌رئاوه‌رد كرد، ئه‌وه به‌و مانایه‌یه كه حقوقی ٧٥ له‌سه‌دی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ٤ به‌رابه‌ر و حقوقی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری، ٢ و نیو به‌رابه‌ر له ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه و هه‌مووی ئه‌م فاكته‌رانه ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستی یه‌ك و به‌هۆیه‌وه، هاواری ناڕه‌زایه‌یی توێژه كه‌م داهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت خانه‌نشین‌كراوان به‌رزتر بووه‌ته‌وه.
خانه‌نشین‌كراوان به‌رده‌وام لیستێكیان له داخوازییه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه و ئه‌م داخوازییانه‌یان پێداویستیی سه‌ره‌كیی مرۆیی بوون و ئه‌وان به فرۆشتنی هێزی كاریان، به به‌هایه‌كی زۆر كه‌م، ژیانی خۆیان له‌پێناوی داناوه و به‌حه‌ق چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه له ساڵه‌كانی كۆتایی ژیانیاندا ناچار نه‌بن بۆ دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانیان ده‌ست بده‌نه كۆیلهتیی مزدی و له ناوه‌نده جۆراوجۆره غه‌یره ڕهسمییهكاندا ،ناچار نه‌بن، دوایین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیان به ڕه‌نج و ئازاره‌وه تێپه‌ڕێنن.
خانهشنینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی به‌نیسبه‌ت ئاستی لهخوارێی حه‌قده‌سته‌كانیان، تاڵان كردنی سندۆقهكانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و خانه‌نشینی، و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژ له دوای ڕۆژ و به‌رده‌وامی هه‌زینه‌كانی ژیان، به‌نیسبه‌ت زیاد نه‌كردنی حقوقهكانیان له ساڵدا بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ته‌وه‌رۆم، ناڕازین و خوازیاری خزمه‌تگوزاریی به‌خۆڕایی و گونجاو، خوازیاری ده‌ور و نه‌خش نواندن له چاره‌نووسی خۆیان و پێكهێنانی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆ و ئازادی خۆیانن. ئه‌وان ٤ ده‌یه په‌لاماری ڕژیمیان بۆسه‌ر خانه‌نشین‌كراوان بینیوه، ئه‌وان پتر له سێ ده‌یه پیلانگێریی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕژیم له‌ناو خانه‌ی كاریگه‌ر و شۆرای ئیسلامی‌یان بینیوه و ڕێك ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌وان له لایه‌كه‌وه، پیلانگێڕییه‌كانی ڕژیم پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌نگاوی به‌نرخ له‌پێناو پێكهێنانی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌ڵگرن. لانیكه‌م له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، خانه‌نشین‌كراوان به‌رده‌وام بۆ وه‌دی هاتنی خواسته‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و به كرده‌وه‌ی خه‌باتكارانه‌ی خۆیان به‌وه گه‌یشتوون كه په‌یگیر كردنی خواسته‌كانیان، به بێ پێكهێنانی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی سه‌رتاسه‌ری جێبه‌جێ نابێت. هه‌ربۆیه ڕێكخراوی پێكهاتووی هه‌تا ئێستای خانه‌نشین‌كراوان، خۆی بووه‌ته پێی سابتی بانگهێشتی پشتیوانی بۆ دیفاع له باقیی كرێكاران. ئێمه ئه‌وه‌مان له بانگهێشتی پشتیوانی له كرێكارانی هه‌فت ته‌په له هێپكۆی ئه‌راك، له خه‌باتی خوێندكاران و له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژبه حوكمی بێدادگاكانی ڕژیم له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ناڕازیانی مانگی به‌فرانباری ٩٦ و ٩٨ بینی.
له ئێستادا خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی خۆیان بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رتاسه‌ری ئاماده ده‌كه‌ن. ئه‌وان ڕایانگه‌یاندبوو كه له مه‌ودای زه‌مانیی جۆراوجۆردا ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و به‌و درووشمه‌ی كه له ڕێكه‌وتی ٢٣ و ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌زدا به‌رزیان كرده‌وه، وه‌فادار مانه‌وه، ئه‌وان هاواریان كرد “ته‌نیا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ده‌ست دێنین مافه‌كان“. ئه‌وان نایانهه‌وێ له وهزعییهتێكدا كه ڕژیم له باروودۆخی كۆرۆنا، بۆ داسه‌پاندنی برسییه‌تی و هه‌ژاری به‌سه‌ریاندا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ، ته‌سلیم بن. كاتێك كه ئه‌وان ڕایده‌گه‌یه‌نن كه ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كانیان گه‌یشتن به “خواست و مافه‌كان“یانه، له ڕاستیدا ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هاواری ملیۆنان كه‌س له كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانه. ملیۆنان كرێكار له سیمای ئه‌واندا، وێنه‌ی داهاتووی خۆیان ده‌بینن. و ئه‌م وێنه دڵته‌زێنه نه شایسته‌ی خانه‌نشینكراوانه و نه شایسته‌ی ئه‌وانه‌یه كه پاش ماوه‌یه‌كی نه زۆر دوور، ده‌كه‌ونه باروودۆخێكی هاوشێوه‌وه و ڕێك له‌و ڕوانگه‌وه‌یه كه خواستی خانه‌نشین‌كراوان، خواستێكه كه به چاره‌نووسی ده‌یان ملیۆن مرۆڤی ئه‌م كۆمهڵگایهوه گرێ دراوه و هه‌ر بۆیه‌شه یه‌كگرتوویی و هاوپشتیی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاران، موعه‌لیمان، خوێندكاران، ژنان و داكۆكیكارانی ژینگه، چه‌ند هێنده گرینگه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕژیمه ملیۆنان خانه‌نشینكراوی له‌جیات ئه‌وه‌یكه ته‌مه‌نی خانه‌نشینییان له ئارامشدا تێپه‌ڕێنن، ناچار ده‌كات كه له باروودۆخی كوشت و كوشتاری كۆرۆنادا، كه ده‌بوو كۆمه‌ڵگا یارمه‌تیده‌ری به‌ساڵاچووان بێت، ئه‌وان ناچار ده‌كات كه بۆ وه‌دی هاتنی خواسته‌كانیان، بێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، كه‌وابوو هیچ هۆكارێك بوونی نییه كه به هه‌موو تواناوه، له پێناو پشتیوانی كردن و په‌یوه‌ست بوونی خه‌ڵك، به خه‌باتی مافخوازانه‌ی خانه‌نشین كراوان، هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرین.