له‌م دوایانه‌دا “كۆنسێرسیۆمی نێونه‌ته‌ویی ڕۆژنامه‌وانان” به‌ڵگه گه‌لێكی له‌ژێر ناوی “به‌ڵگه‌كانی پاندۆرا” بڵاو كرده‌وه كه تێیدا په‌رده له‌سه‌ر خۆدزینه‌وه له ماڵیاتیی ٣٣٠ كه‌س له ڕێبه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانی جیهان لادراوه. به‌وته‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌م به‌ڵگانه به‌رهه‌می كاری پتر له ٦٠٠ ڕۆژنامه‌وان له ١١٧ وڵاتی جیهانه.
پانتایی گه‌نده‌ڵی، تاڵان و ڕیاكاریی حاكمانی سیاسی نیشانی ده‌دات كه چلۆن سیستمی سیاسی، بانكی – ماڵیاتیی جیهانی سه‌رمایه‌داری ئه‌و ئیمكانه به حاكمانی ئه‌م نیزامه ده‌دات كه ملیاردها دۆلار له سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته‌كه‌یان كه پێویسته بكرێته خه‌رجی بواری ته‌ندرووستی، ده‌رمان، شوێنی نیشته‌جێ بوون و فێركاری و خۆشبژێویی خه‌ڵك، له حیسابه بانكیه نهێنییه‌كان و یان له مڵكه گران قیمهتهكانی پێته‌ختی وڵاتانی ئۆرووپایی و ئه‌مریكایی، بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن.
په‌یوه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و گه‌نده‌ڵی ماڵی، بابه‌تێكی تازه نییه به‌ڵام ئه‌وه‌یكه تازه‌یه یه‌كگرتوویی ڕۆژنامه‌وانان به‌ئامانجی له‌قاودانی گه‌نده‌ڵی و ڕیاكاریی حاكمانی گه‌نده‌ڵه. حاكمانێك كه سه‌روه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئیمكاناتی خه‌ڵكی وڵاتی خۆیان به چالاكیی پڕپێچوتاو و نائاسایی له وڵات ده‌به‌نه ده‌رێ و له وڵاته جۆراوجۆره‌كانی جیهان سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن، به بێ ئه‌ویكه ناو و نیشانێك له‌خۆیان بهجێبهێڵن.
له‌ناو لیستی لهقاودراودا، ناوی سه‌رۆك كۆماری وڵاتی ئازه‌ربایجان تاوانبار به دزێتی ٤٠٠ ملیارد دۆلاری، پادشای ئۆردۆن به پتر له ١٠٠ ملیۆن دۆلار مڵك و ماڵ، سه‌رۆك كۆماری پاكستان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی و تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئینگلیس، ده‌بیندرێن.
سه‌رمایه‌داران و به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ به دامه‌زراندنی ئهرتهشێك له ژمێریاران، پارێزه‌ران، ڕاوێژكارانی ماڵی و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له تۆڕه نایاساییه‌كانی ناردنی پاره، به‌شێك له سه‌روه‌تی خۆیان له كاناڵی مافیای ماڵی و بانكی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه و له قارهیهكهوه و بۆ قارهیهكی دیكه ده‌گوازنه‌وه و له‌ژێر ناو و كۆمپانیی ساخته‌دا پاره تاڵانكراوه‌كان له مڵك وماڵ، زێڕ، نه‌وت و سه‌هامدا سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه لیستی دزی و گه‌نده‌ڵیی نجومیی حاكمانی گه‌نده‌ڵ ئاشكرا ده‌بێت و ڕسوایی به‌رینی ئه‌وانی لێده‌كه‌وێته‌وه. تۆنی بلێر كه له بریتانیا پتر له هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێكی دیكه باسی له گرینگی و په‌یڕه‌و كردنی یاسای ده‌كرد و پادشای ئۆردۆن كه كاسه‌ی سواڵی به‌ده‌سته‌وه‌یه و له پێتهختێكهوه بۆ پێته‌ختێكی دیكه له هاتووچۆ دایه، “عه‌لی ئۆف” دیكتاتۆری عه‌قڵ سووكی ئازه‌ربایجان، كه به چه‌كی ئیسرائیل و گرووپه جههادییه عه‌ره‌به‌كانی هاوپه‌یمانی توركییه چه‌ند سه‌ركه‌وتنێكی له قه‌ره‌باغ به‌ده‌ست هێناوه، نموونه‌ی ڕیاكاری و گه‌نده‌ڵیی حاكمان و ده‌سه‌ڵاتدارانن.
گرینگیی ئه‌م به‌ڵگانه ته‌نیا له ڕسواكردن و نیشاندانی ڕیاكاریی حاكمانی گه‌نده‌ڵدا نییه، به‌ڵكوو له‌وه دایه كه سه‌ره‌ڕای یه‌كجار نهێنی بوونی ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه، ده‌كرێ به كاری یه‌كگرتوو و دژواری ڕۆژنامه‌وانان، ملیۆنان به‌ڵگه‌ی لێ ئاشكرا بكرێت. له‌قاودانی ئه‌م به‌ڵگانه نیشانی دا كه دیكتاتۆران و ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ، چیتر نه ئه‌منییه‌تێكیان بۆ سه‌روه‌تی نجومیی خۆیان هه‌یه و نه پاش هاتنه خواره‌وه له ده‌سه‌ڵات ده‌توانن شوێنێكی ئه‌منیان بێت.
حاكمانێك كه خه‌ڵكی ئاسایی و بێبه‌ش به‌خاتری بابه‌تێكی یه‌كجار چكۆله به‌تاوانی پێشێلكردنی یاسا ڕه‌وانه‌ی دادگا و زیندان ده‌كه‌ن، له هه‌زینه‌ی خانه‌نشینكراوان، كه‌م ئه‌ندامان، منداڵان و كۆچبه‌ران ده‌گێڕنه‌وه و به بێشه‌رمییه‌وه باس له نه‌زم و دیسیپلینی ماڵی و مافی ماڵیاتدهر ده‌كه‌ن، خۆیان به نایاسایی به سندووق و به تۆن، زێڕ و دۆلار له پێتهختهكانی ئۆرووپا و ئه‌مریكا سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن.
سیستمی ماڵیی جیهان، بانك و كارتێلهكان له گواستنه‌وه‌ی ملیاردها دۆلار له تاڵانكاری یان بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕۆڵ ده‌بینن و به‌رپرسن. به بێ به‌شداریی بانك و حكوومه‌ته‌كان، چۆن ده‌كرێ ملیاردها دۆلاری حاكمانی گه‌نده‌ڵ و بانده مافیاییه‌كان له وڵات و قارهیهكهوه بۆ وڵات و قارهیهكیتر بگوازرێته‌وه؟
ئه‌وه چۆنه كه بانك و حكوومه‌ته‌كان كه بۆ ناردنی چه‌ند سه‌د دۆلاری خه‌ڵكی ئاسایی داوای به‌ڵگه‌ی فراوان ده‌كه‌ن، له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م سه‌روه‌ته ئه‌فسانه‌ییانه و گواستنه‌وه‌ی ملیۆنان دۆلاری نائاسایی كه ماڵیاتێكی بۆ نادرێت، هیچ پرسیارێك ناكه‌ن؟
خه‌ڵكی ئێران ئه‌زموونی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پههلهوییهكانیان هه‌یه كه چلۆن ملیاردها دۆلاریان له ئێران برده ده‌رێ و هێستاش پاش چوار ده‌یه، پاشماوه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی ژیانێكی ئه‌فسانه‌ییان هه‌یه، به بێ ئه‌وه‌یكه ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژ كاریان كردبێت! خه‌ڵك ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵی ئیسلامی‌یان هه‌یه كه چلۆن گه‌نده‌ڵیی سیستماتیك و ڕانت‌خۆری، ده‌بێته هۆی به‌تاڵانچوونی ملیاردها دۆلار له سه‌رمایه‌ی خه‌ڵك.
شه‌فاف كردنی داهات و سه‌روه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران، نهێنی نه‌بوونی ئاستی سه‌روه‌ت و سامانیان، ڕاپۆرتی ساڵانه له ئاستی دارایی حاكمان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان، ڕوون و شه‌فاف بوونی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م داهاتانه، قه‌ده‌غه كردنی وڵات و ناوچه‌گه‌لێك كه به‌شێكی به‌رین له پاره‌ی دزیی جیهانیان تێدا كۆبووه‌ته‌وه به بێ ئه‌وه‌یكه هیچ ماڵیاتێك بده‌ن و هیچ پرسیارێك له سه‌رچاوه‌ی دابین كردنی ئه‌م سه‌رمایانه بكه‌ن، بوونی میدیای ئازاد كه بتوانێ تاوانی ماڵیی حاكمانی گه‌نده‌ڵ بڵاوبكاته‌وه، ده‌توانێ له هێنانه خواره‌وه‌ی ئه‌م تاڵانكردن و گه‌نده‌ڵیانه‌دا كاریگه‌ر بێت.
په‌ناگه ماڵییه‌كان كه به ڕواڵه‌ت یاسایین، ئه‌و شوێنانه له جیهانن كه سپی كردنه‌وه‌ی پاره تێیاندا بابه‌تێكی ئاسایی و باوه و له بری پاره‌یه‌ك كه وه‌ریده‌گرن، خزمه‌تگوزاریی نهێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌روه‌تی تاڵانكراو له‌لایه‌ن حاكمانی گه‌نده‌ڵ و سه‌رمایه‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له فرۆشی مادده‌ی هۆشبه‌ر و تۆڕه‌كانی له‌شفرۆشی، قومار و كازینۆ، “یاسایی” ده‌كه‌ن.
سه‌رانی گه‌نده‌ڵ و دز له باروودۆخێكدا كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كانیان له هه‌ژاری و بێبه‌شیدا ده‌ژین، نه‌ته‌نیا ئه‌مڕۆ خۆیان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان ژیانێكی ئه‌فسانه‌ییان هه‌یه، به‌ڵكوو بۆ نهسلهكانی داهاتووی خۆشیان سه‌روه‌ت و سامانی گه‌وره پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی بوون و حزووری هه‌زاران مرۆڤی شه‌ریف كه له بواره‌كانی میدیایی، یاسایی و سیاسی‌دا چالاكی ده‌كه‌ن، هیوای ئه‌وه هه‌یه كه تاڵانكهران و حاكمانی گه‌نده‌ڵ نه‌توانن به‌ئاسانیی ڕابردوو سه‌روه‌ت و سامانی خۆیان بشارنه‌وه. پێویسته ئه‌م ڕیاكاره دز و تاڵانكهرانه كه به‌رده‌وام باس له گرینگیی و زه‌رووره‌تی په‌یڕه‌وكردنی یاسا ده‌كه‌ن، له هه‌ر شوێنێك كه هه‌ن، له‌قاوبدرێن و ڕسوا بكرێن.