به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی كۆمه‌ڵه، سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌خت كردووانی كۆمه‌ڵه‌یان كرد و چوونه سه‌ر گڵكۆی گیان به‌خت كردووان.
له جه‌ره‌یانی ئه‌م دیدارانه‌دا، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بۆ جارێكی دیكه له حزووری بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌خت كردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئارمانی به‌رزی ئه‌م ئازیزانه نوێ كرده‌وه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه له دۆستان و لایه‌نگران، به حزووریان له سه‌ر گڵكۆی گیان به‌خت كردووان، یادی ئه‌م ئازیزانه به‌رز ڕاگرت و له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی نووسراوه به ناوه‌رۆكی وه‌ك ” پیرۆز بێت ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه”، “بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، “زیندانی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێ” و “بژی ئازادی به‌رابه‌ری حكوومه‌تی كرێكاری”، ڕێزیان له ڕۆژی كۆمه‌ڵه گرت.