نه‌رگس محه‌ممه‌دی، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دا وێنه‌ی دیداری خۆی و ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مه‌ده‌نی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ مێهدی یه‌راحی بڵاو كرده‌وه.
محه‌ممه‌د حه‌بیبی وته‌بێژی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، عه‌بدۆلفه‌تاح سوڵتانی پارێزه‌ری دادگوسته‌ری و چالاكی مافی مرۆڤ، هه‌ستی ئه‌میری به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، سدیقه وه‌سمه‌قی توێژینه‌ری دین و دژبه‌ری حیجابی ئیجباری، هه‌روه‌ها ئه‌كره‌م نه‌قیبی دایكی دادخوازی سه‌عید زه‌یناڵی خوێندكاری بێسه‌روشوێنكراو، هاوڕێ له‌گه‌ڵ نه‌رگس محه‌ممه‌دی له‌و چاوپێكه‌وتنه دا به‌شدار بوون و پشتیوانی خۆیان له مێهدی یه‌راحی دووپات كرده‌وه.