ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی ژنان له شاری سنه، به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له دایكانی دادخوازی ئه‌و شاره‌یان كرد.
له‌و دیداره‌دا ڕێز له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گیرا و ژنانی چالاك بۆ جارێكی دیكه پاڵپشتی خۆیان له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان دووپات كرده‌وه. به‌شداربووان هه‌روه‌ها ڕۆڵی ژنانیان له گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌رز نرخاند و خوازیاری به‌شداری زۆرتری ژنان له بۆنه‌كان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به به‌رابه‌ری و دادپه‌روه‌ری بوون. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، یه‌كێك له دایكانی دادخواز ده‌سخۆشی له ژنانی تێكۆشه‌ری شاری سنه كرد و ڕایگه‌یاند: بوونتان لێره نیشانه‌ی له‌بیر نه‌كردنی ڕۆڵه‌كانمان و زیندوویی ده‌نگی دادخوازییه.