ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری و سنفی گیلان سه‌ردانی ماڵی “عه‌زیز قاسم زاده”یان كرد له شاری ڕه‌شت و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه سنفیه ڕاگه‌یاند.
“عه‌زیز قاسم زاده” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلان كه ڕۆژی ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت ڕاگوێزرابوو، بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ مه‌ره‌خسی پێ دراوه و ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی و كرێكاری به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و موعه‌لیمه دڵسۆزه سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یان كرد. له‌و دیداره‌دا چالاكانی كرێكاری و سنفی وێڕای پشتیوانی له “عه‌زیز قاسم زاده” و هه‌موو موعه‌لیمانی به‌ندكراو، خوازیای ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.