کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دیداری چالاكانی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی

دیداری چالاكانی كرێكاری، سنفی و مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئانیشا

ڕۆژیه‌ یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی كانوونی نووسه‌رانی ئێران، چالاكانی كرێكاری، سنفی، خوێندكاری، خانه‌نشینكراوان و مافی ژنان و ژماره‌یه‌ك له‌ یه‌ندكراوانی سیاسی پێشوو سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهیان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ ده‌ربڕی.

ئانیشا ئه‌سدۆڵڵاهی، موعه‌لیم و چالاكی سۆسیالیست، مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی به‌ ناوی كه‌یوان موهته‌دی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و خه‌رمانانی هه‌مان ساڵ به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٢، ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌زگای قه‌زایی سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ری دا سه‌پاند.به‌هاری ئه‌مساڵ حوكمی پێنج ساڵ زیندانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ دیوانی باڵای وڵات بۆ سێ ساڵ و حه‌وت مانگ كه‌م كرایه‌وه‌. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له‌دایكبوونی ئانیشا، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی كرێكاری، سنفی، مه‌ده‌نی و سیاسی سه‌ردانی ماڵی باوكیان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌ خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.