کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دیداری چالاكانی سنفی و كرێكاری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئیمساعیل گرامی

دیداری چالاكانی سنفی و كرێكاری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئیمساعیل گرامی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سیاسی، سنفی، كرێكاری و مه‌ده‌نی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئیسماعیل گرامی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێڤینیان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه‌.

ئیسماعیل گرامی له‌ دوو په‌روه‌نده‌ی جیاجیادا داداگایی كراوه‌ له‌ په‌روه‌نده‌ی یه‌كه‌م دا به‌ بیست ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمی ماڵی و له‌ په‌روه‌نده‌ی دووهه‌م دا به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌. ئێستا چوار مانگ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت وو بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.