کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دیداری چالاكانی سنفی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “جه‌واد ڕه‌زایی” له‌ تاران

دیداری چالاكانی سنفی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی جه‌واد ڕه‌زایی له‌ تاران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سنفی و مه‌ده‌نی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “جه‌واد ڕه‌زایی” یه‌كێك له ‌گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی تارانیان كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و دیداره‌ دا ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی سینه‌مای ئێران “جه‌عفه‌ر په‌ناهی” و دوو چالاكی ناسراوی سنفی موعه‌لیمان به‌ناوه‌كانی “مه‌حموود به‌هه‌شتی له‌نگروودی” و “به‌یگی” به‌شداریان كردووه‌ و وێڕای ڕێزلێنان له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردۆته‌وه‌.