“سۆله‌یمان سۆیلوو” وه‌زیری ده‌وڵه‌تی توركیه له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌منی و نیزامی، ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی تارانی كرد و له‌گه‌ڵ “ئه‌حمه‌د وه‌حیدی” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیه به دوای ناكۆكییه‌كانی نێوان ئازه‌ربایجان و ئێران و بڕیاری دووباره‌ی ئه‌ردووغان بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕێكی دیكه دژی ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌رچه‌ند به وته‌ی به‌شێك له كارناسانی سیاسی، ئه‌و سه‌ردانه به دوای هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ١٥ سیخوڕی ئیسڕائیل له لایه‌ن پولیسی توركیه‌وه ئه‌نجام دراوه و مه‌به‌ستی درێژه‌ی هاوكارییه ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته و تاوتوێ كردنی باروودۆخی ناوچه‌كه‌یه. به وته‌ی به‌رپرسانی هه‌ر دووڵا چه‌ند گرێبه‌ستی ئه‌منی بۆ هاوكاری له زه‌مینه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و په‌نابه‌ران واژوو كراوه.