به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له لایه‌ن ده‌بیرخانه‌ی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز، هه‌یئه‌تێكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد “ك ن ك”، سه‌ردانی مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه “ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”یان كرد و له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێكی كۆمیته‌ی ڕێبه‌ری كۆمه‌ڵه كۆبوونه‌وه.
بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بارودۆخی سیاسی ئێستای كوردستان به‌گشتی و مه‌ترسی هه‌لگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان بوو. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌یئه‌تێكی كۆمیته‌ی ڕێبه‌ری كۆمه‌ڵه، جه‌ختی كرده‌وه كه پێویسته بواره‌كانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ نه‌مێنێ و ڕێگا بۆ دانووستان و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌كان خۆش بكرێت. هه‌روه‌ها هه‌یئه‌تی میوانیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته كرده‌وه و ته‌ئكیدیان كرد كه له‌م پێناوه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵه‌كانیان.