به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له لایه‌ن ده‌بیرخانه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٩ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زایینی، هه‌یئه‌تێك له لایه‌ن كۆمه‌ڵه(ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران) له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێك له به‌رپرسانی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا چاوپێكه‌وتن و وت‌ووێژیان كرد. هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه به سه‌رپه‌رشتی حه‌سه‌ن ڕه‌حمان په‌نا له لایه‌ن هه‌یئه‌تی ڕۆژئاوا به سه‌رپه‌رشتی هاوڕێ دوكتور سوله‌یمان پێشوازی لێكرا.
هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی دووباره له خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی خه‌باتكارانی ژنان و پیاوانی ڕۆژئاوا و وێڕای شیكردنه‌وه‌ی باروودۆخی خوڵقاو له‌وانه ئامانجی ئه‌رته‌شی توركییه له ئه‌نجامی پڕۆژه‌ی ناته‌واو و شكست خواردووی “داعش” و پشتیوانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌م كرده‌وه‌یه به نیشاندانی گڵۆپی سه‌وز بۆ هێرش بردنه‌سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژئاوا، جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی كۆمه‌ڵه له موقاومه‌تی یه‌كگرتوانه‌ی ڕۆژئاوا له هه‌موو بوارێكه‌وه بواریك دا كرد هه‌روه‌ها هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر گرینگی و پێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه ڕۆژئاوا و پێویستی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م پشتیوانیه جیهانییه له‌وانه له كوردستانی ئێران پێ دا گری كرد.
دوكتور سوله‌یمان سه‌رپه‌رشتی هه‌یئه‌تی كانتۆنه‌كان، وێڕای ڕێزگرتن له پشتیوانی به‌رده‌وام و بێده‌رێغی كۆمه‌ڵه(ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران) له سه‌ره‌تای شكڵ گرتنی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاواوه، له‌سه‌ر عه‌زم و ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه “هێزه‌كانی سووریه‌ی دیمۆكراتیك” له پێناو دیفاع له ده‌ستكه‌وته‌كانی تا ئێستا، جه‌ختی كرده‌وه و ئاماژه‌ی به پشتیوانی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان، هاوكاری و هاوئاهه‌نگیان به مه‌به‌ستی شكستی به‌ره‌ی كۆنه‌په‌رست به ڕێبه‌ری توركییه له هێرشی ڕۆژاوا به حیمایه‌تی ترامپ سه‌روك كۆماری ئه‌مریكا، كرد و حزووری پڕ گڕ و تینی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران و باقی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و له سه‌راسه‌ری جیهان به‌نرخ له قه‌ڵه‌مدا و ڕێزی لێگرتن.
له كۆتاییدا، هه‌ر دوو هه‌یئه‌ته‌كه له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ماهواره‌یی “ڕۆژنیوز” له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه، پرسه گرینگه باس كراوه‌كانی و چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له كۆشه و كه‌ناری جیهان له موقاومه‌تی ڕۆژئاوا به تایبه‌ت له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان جه‌ختیان كردووه.