ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ژینگه‌یی “چلچه‌مه“، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” دیداریان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، چالاكانی كرێكاری و ژینگه‌یی وێڕای ده‌ربڕینی شادی و دڵخۆشیان له‌ئاست ئازادبوونی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی ئێران– كوردستان، پیرۆزباییان له بنه‌ماڵه‌كانیان كرد و له خۆڕاگری و ئیراده‌ی به‌هێزیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ڕێزیانگرت. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ و “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” و “مه‌سعوود نیكخواه” ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ به دانانی بارمته‌ی ٢ ملیارتمه‌نی له زیندانی ئێڤین ئازادكرابوون.