به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه “ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ۲ی مانگی پوشپه ر شاندێكی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان كه پێك هاتبوو له به‌ڕێزان “مسته‌فا مه‌ولوودی”، سكرتێری حیزب، “كه‌ماڵ كه‌ریمی”، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب، “”حه‌سه‌ن قادر زاده”، “سۆران نووری”، “حه‌سه‌ن خۆشكه‌لام” و “شۆڕش شه‌هباز” ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب، سه‌ردانی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌یان كرد و له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆمه‌ڵه كه پێك هاتبوو له به‌ڕێزان “ئیبراهیم عه‌لیزاده”، ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی كۆمه‌ڵه، “حه‌سه‌ن شه‌مسی”، “ڕه‌ئووف په‌ره‌ستار”، “سروه ناسری”، “سه‌عید ئه‌مانی”، “فه‌ریده ڕه‌زایی” و “ئیسماعیل تریك” كۆبوونه‌وه. ئه‌و سه‌ردانه له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ری شاندی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه بۆ مه‌قه‌ڕه‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان بوو.
له‌م دانیشتنه‌دا، تازه‌ترین گۆڕانكارییه‌كانی سیاسی ئێران و كاردانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه له‌سه‌ر كوردستان و ئه‌ركی هێزه سیاسییه‌كان له پێناویدا، درایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه. هه‌ر دوو لا له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه ته‌كیدیان كرده‌وه كه چ له كوردستان و چ له ئێران جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ناتوانن جگه له هێزی خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌ی خۆیان بۆ ڕزگاری به هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی پشت ئه‌ستوور بن. هه‌روه‌ها هه‌ر دوو لا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه نابێ ڕێگا بدرێ كه كۆماری ئیسلامیی له هیچ كه‌لێن و كه‌لبه‌رێك كه‌ڵك وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌ك له كوردستان په‌یدا بكات. هه‌روه‌ها بڕیار درا كه دیالۆگ و ئاڵوگۆڕی بیروڕای دوو لایه‌نه به‌رده‌وام بێت.