ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی تاران له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی هێرشی تیرۆریستی سپای پاسداران بۆ سه‌ر فڕۆكه‌ی ئۆكراینی دیداریان كرد.
له‌و دیداره‌دا چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان، جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان مه‌حكووم كرد و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه بوون. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، مه‌راسمی چواره‌مین ساڵه‌وه‌گه‌ڕی كوژرانی ١٧٦ سه‌رنشنی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به مووشه‌كه‌كانی سپای پاسداران به به‌شداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران به‌ڕێوه چوو.